[ X ]

سەبارەت


گه‌شه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرينگه‌ و ئه‌رکێکێی قورسه‌. سوور دياره‌ گه‌شه‌ی به‌ربڵاو و هه‌مه‌لايه‌نه‌
به‌ بێ هه‌بوونی  تۆڕی زانياری د انی گونجاو نالوێ و ناکرێت و به‌ پێی نه‌بوونی وه‌ها سه‌رچاوه‌يێکی  راگه‌ياندن و زانياری دان له‌ هه‌رێمی کوردستان، ده‌سکه‌وتن به‌ تۆڕێ زانياری دانی گشتی ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌يه‌.
پێداويستيه‌کان و پێوه‌ندييه‌کانی ئابووری هه‌ڤبه‌ر له‌ ناوخۆ و له‌گه‌ڵ وڵاتی تر، به‌ تايبه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌يانه‌وێ سه‌رمايه‌گوزاری يان هاتوچووی بازرگانی بکه‌ن و پێوه‌نديان له‌گه‌ڵ کۆمپانيه‌کان، بازرگانه‌کان و ده‌سته‌ و کار و پيشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بێت. يان که‌سانێک که‌ ئه‌م شوێنه‌ له‌ جيهان بۆ گه‌شتياری هه‌ڵئه‌بژێرن، هه‌ر هه‌مووی پێويستی به‌ تۆڕێکی زانياری دانی گونجاو پتر پيشان ئه‌دات.
له‌ هه‌رێمی کوردستاندا و له‌ پێوه‌ندييه‌کانی نێوان لايه‌ن و توێژه‌ هاوکار و هاوپيشه‌ جياوازه‌کان پێويسته‌ به‌ شێوازێکی خێرا، خاوه‌ن پيشه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر زانيارييه‌ پێويسته‌کاندا بگرن و ئه‌م زانياريانه‌ له‌ تۆڕی ئينته‌رنه‌تی شار مارکێت دانراوه‌.
خاوه‌ن پيشه‌کان به‌ مه‌به‌ستی پڕوپاگه‌نده‌ و به‌کارهێنانی که‌مترين ئامێر و که‌ره‌سته‌ به‌ نرخێکی زۆر که‌م به‌ڵام به‌ کاريگه‌ريێکی زۆر قووڵ و به‌ربڵاوه‌وه‌ ده‌توانن کاری خۆيان به‌ باشی به‌ڕێوه‌ ببه‌ن، بۆيه‌ ده‌بێ بوترێ که‌ ئێمه‌ ئه‌و هه‌له‌مان ڕه‌خساندووه‌ تا خاوه‌ن پيشه‌کان به‌ ئاسانی زانياری ده‌رباره‌ی کار و پيشه‌کان وه‌ده‌ست بهێنن و به‌ ئاسانترين و که‌مترين نرخ باشترين زانياری ده‌ست بخه‌ن و توانای هه‌ڵسه‌نگاندن پێ ده‌به‌خشرێ. ئه‌م هه‌له‌ بۆ کۆمپانيه‌کان و خاوه‌ن پيشه‌کان له‌ پارێزگاکانی عه‌راق و وڵاتانی بيانی ڕه‌خساوه‌ تا هه‌م له‌ زانياری پيشه‌کانی تر بۆ گه‌شه‌پێدانی پێوه‌ندييه‌کانی بازرگانی خۆيان که‌ڵک وه‌ربگرن و هه‌م به‌ ناساندنی خۆيان ڕاده‌ی موشته‌رييه‌کانيان زۆرتر بکه‌ن و خۆيان به‌ هه‌مووان بناسێنن.

هيوای هاوکاری ئێوه‌مان هه‌يه‌










top